Kurdistan Press - ترەمپ هەڕەشە لە چین و ئەمریکا دەکات ترەمپ هەڕەشە لە چین و ئەمریکا دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ترەمپ هەڕەشە لە چین و ئەمریکا دەکات

 

تۆمارە دەنگییە دزەپێکراوەکان کە دەگەڕێندرێنەوە بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ده‌ست (سی ئێن ئێن) کەوتووە، ئاشکرای دەکات کە سه‌رۆكى ئه‌مریكا هەڕەشەی لە هه‌ریه‌ك له‌ ڤلادیمێر پوتین هاوتا ڕووسیەکەی و شی جینپینگ، هاوتا چینییەکەی كردووه‌ به‌وه‌ى بۆردومانی مۆسكۆ و پەکین، ده‌كات. ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌  پێش هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی سەرۆکایەتی ئەمریکا، بووه‌.

لە دیدارێکی تایبەتدا لەگەڵ ژمارەیەک لە به‌خشه‌ره‌ سەرەکییەکانی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024، ترەمپ ده‌ڵێت: "بە پوتینم وت ئەگەر بچیتە ناو ئۆکرانیا زۆر بە توندی بۆردومانی مۆسکۆ دەکەم، هیچ بژاردەیەکم نییە'" ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکی ڕووسیا "بەتەواوی باوەڕی پێی نەبوو، بەڵکو لەسەدا 10 بوو".

ترامپ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر چین هێرش بکاتە سەر تایوان هەڕەشەیەکی هاوشێوەی لە شی کرد و گوتی: "پێمگوت ئەمریکا لە بەرامبەردا پەکین بۆردومان دەکات، ئه‌و پێیوابوو شێتم، بەڵام هیچ کێشەیەکمان نەبوو".

بەپێی ڕاپۆرتی سی ئێن ئێن، ئەو تۆمارانەی بەدەستی هێناوە دەریدەخەن کە ترەمپ زۆر ڕاشکاوانە قسەی لەگەڵ به‌خشه‌ره‌ دیارەکانی نیویۆرک و فلۆریدا کردووە، خۆی وەک کاندیدێک پیشان دەدات کە توانای ڕاگرتنی نەیارانی نێودەوڵەتی هەیە بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە، بە پێچەوانەی ئەوەی کە بە "لاواز" جۆ بایدنی پێش خۆی وەسفی کردووە.

هەروەها لە تۆمارەکان لێدوانی توندی سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی لایەنگری فەلەستینەکان لە کەمپی کۆلێژەکانی ئەمریکادا لەخۆگرتبوو، ترەمپ گوتی "هەر قوتابییه‌ك بەشداری ناڕەزایەتییەکان بکات، من لە وڵات دەریان دەکەم، هەڵەیەکی گەورەیان کرد".

کاتێک بەخشەرێک ترسی خۆی دەربڕی لەوەی کە ڕەنگە هەندێک لەو خوێندکارانە لە داهاتوودا ببنە بەشێک لە دەسەڵاتداران، ترەمپ وەڵامی دایەوە و گوتی: ئەگەر سەرکەوتم ئەوا ئەم چالاكییانه‌ 25 بۆ 30 ساڵ ده‌گه‌ڕێنینه‌ دواوه‌.

پاشان ترەمپ بەڵێنیدا، ئەگەر هەڵبژێردرا، هەڵمەتێکی بەرفراوانی دیپۆرتکردنەوە دەستپێبکات کە قوتابیانى بیانی بەشداربووی ناڕەزایەتییەکان لەخۆدەگرێت، ئەمەش هەنگاوێکە لەگەڵ هەوڵەکانی پێشووی ئیدارەکەی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڤیزەی قوتابیان لە ماوەی سەرۆکایەتیەکەیدا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه