لە ماوەی هەفتەیەكدا لە رۆژهەڵاتی هیندستان، بەهۆی هەورەتریشقەی وەرزییەوە 33 كەس گیانیان لەدەستداوە و دەیانی دیكەش بریندار بوون.
بەرپرسێكی ئیدارەی كارەساتەكان لە هیندستان رایگەیاند: بەهۆی ئەو هەورەبروسكانەی لە ئەنجامی بارانبارینی ئەم هەفتەیەی رۆژهەڵاتی هیندستان دروستبوون، 33 كەس گیانیان لەدەستداوە و دەیانی دیكەش بریندار بوون.
زۆربەی ئەوانەشی گیانیان لەدەستداوە یاخود بریندار بوون، جوتیار و كرێكارن بەهۆی ئەوەی لە كاتی دروستبوونی هەورەتریشقەكان لە دەرەوەی كاریان كردووە.
ماوەی هەفتەیەكە بارانێكی زۆر لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی هیندستان بەتایبەت لە ویلایەتی بەهار دەبارێت، بەهۆیەوە لە هەندێك شوێن لافاو هەڵساوە و هەورەبروسكەی زۆریش دروستبووە.
وەڵام بدەوه