به‌ریتانیا بۆ حكوومه‌تى عێراق: ڕێگرى بكه‌ن له‌و هێرشانه‌ى ده‌كرێته سه‌ر ژێرخانى وزه له هه‌رێمی كوردستان
شانشینی یەکگرتوو (به‌ریتانیا) هێرشە درۆنییەکانی ئەم دواییانە سەرکۆنە دەکات کە لە چەند ناوچەیەکی عیراق ڕوویاندا، بەتایبەتی هێرشەکانی ئەم هەفتەیە بۆ سەر ژێرخانەکانی وزە لە هەرێمی کوردستان.
له ڕاگه‌یاندراوێكدا هاتووه: "ئەم هێرشانە سەلامەتی خەڵکی سڤیل دەخاتە مەترسییەوە و زیان بە ئابووری عیراق دەگەیەنێت وسەقامگیرییه‌كه‌ى تێکدەدات".
هه‌روه‌ك داوا لە حکومەتی عیراق دەکه‌ن: "ڕێگری بکات لە دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشانە و لێپێچینەوەش لەگەڵ ئەوانە بکات کە بەرپرسن لەم هێرشانە".
له ڕۆژانى ڕابردوودا چه‌ندین جار هێرشی تیرۆریستى به فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانى بۆمبڕێژكراو كرایه سه‌ر كێڵه‌گه‌كانى وزه له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش واى كرد كۆمپانیا بیانییه‌كان كاره‌كانیان له‌و كێڵگامه ڕابگرن.
له‌به‌رامبه‌ردا وێڕای ئه‌وه‌ى چه‌ندین جار داوا له حكوومه‌تى عێراق كراوه ڕێگرى بكات له‌و كرده‌وه تیرۆریستییانه، به‌ڵام تائێستا به‌فه‌رمى هیچ لێدوانێك له‌وباره‌یه‌وه نه‌دراوه.
وەڵام بدەوه