Kurdistan Press - ئیدارەی ترەمپ هاتە سەر خەت ئیدارەی ترەمپ هاتە سەر خەت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیدارەی ترەمپ هاتە سەر خەت

ئیدارەی ترەمپ لە حکومەتی عێراق نیگەران و چاوەڕوان دەکرێت وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چەند کاتژمێری داهاتوودا پەیوەندی بە سوودانییەوە بکات و لەسەر پرسی هێرشە درۆنییەکان و ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆ بکەن. 

 ماوەی دوو هەفتەیە، زیاتر لە 30 هێرشی درۆنی کراوەتە سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان و زیانی زۆر بەر بەشێک لەو کێڵگانە کەوتووە کە کۆمپانیا ئەمریکییەکان کاری تێدا دەکەن، ئەمەش کاریگەریی کردووەتە سەر دابەزینی بەرهەمهێنانی بۆ 80 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا. مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چەند کاتژمێری داهاتوودا پەیوەندیی بە محەممەد شیاع سوودانییەوە دەکات و بڕیارە لەبارەی چەند پرسێکی جیاوازە گفتوگۆ بکەن.

پرسی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان و گرفتی نێوان هەولێر و بەغدا، هاوکات هەڕەشەی گرووپە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی، چاوەڕوان دەکرێت ئەمانە بابەتی سەرەکی گفتوگۆی نێوانیان بێت.  پێشتر تامی برووس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، تایبەت بە ئاڤای ڕایگەیاند: ئەمریکا بە تووندی سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکات کە کێڵگە نەوتییەکان بە ئامانج دەگرن، ئەم هێرشە درۆنییانە سەقامگیری و ئابووریی عێراق بە ئامانج دەگرن، ئەرکی حکومەت پارێزگاری لە تەواوی خەڵکەکەی بکات و ڕێگری لەو هێرشانە بکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه