ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئه‌مریكا جارێكی تر هێرش ده‌كاته‌وه سه‌ر ئێران"، قسه‌كانی تره‌مپ دوای لێدوانێكی عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هات كه وتویه‌تی "ئێران ده‌ستبه‌رداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت."
تره‌مپ ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو كه به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران زیانی گه‌وره‌ی به‌ر كه‌وتووه و تێكدراوه.
عه‌راقچی له لێدوانێكیدا ئه‌وه‌ی خستوه‌ته ڕوو كه له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا – ئیسرائیل زیان به‌ر دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی ئێران كه‌وت، به‌ڵام تاران ده‌ستبه‌رداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت.
عه‌راقچی بۆ (فۆكس نیوز) ڕایگه‌یاندووه، زیان به‌ر دامه‌زراوه‌كانمان گه‌یشت و قه‌باره‌ی زیانه‌كانمان تا ئێستا له‌ژێر هه‌ڵسه‌نگاندندایه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران و ئێستا پیتاندنی یۆرانیۆم به‌هۆی زیانه‌كانی دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانه‌وه وه‌ستاوه، به‌ڵام دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه ئێران له پیتاندنی یۆرانیۆم به‌رده‌وام ده‌بێت.
وەڵام بدەوه