به‌شی خواره‌وه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا كه به ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ناسراوه، پڕۆژه‌یاسای لابردنی سزاكانی سه‌ر سووریای تێپه‌ڕاند. ئێسته ده‌بێت به‌شی سه‌ره‌وه‌ی كۆنگرێسیش، سینهیت (ئه‌نجوومه‌نی پیران)، پڕۆژه‌یاساكه په‌سند بكات به‌ر له‌وه‌ی بچێته به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌ی ببێته یاسا.
پڕۆژه‌یاساكه دوێنێ سێشه‌م 22ی تهمووز ده‌رچووه، مه‌به‌ستیش پاڵپشتیكردنه له حكوومه‌تی تازه‌ی سووریا، به‌ڵام ناوه‌ڕۆكی یاساكه ده‌ڵێت به‌و مه‌رجانه گه‌مارۆكان هه‌ڵده‌په‌سێردرێن كه دیمه‌شق چه‌ند هه‌نگاوێك بنێت، له ناویاندا راگرتنی هێرش بۆ سه‌ر هاووڵاتیی سڤیل، رێپێدان به گه‌یاندنی هاوكاریی مرۆیی بۆ شوێنی پێویست، ئازادكردنی زیندانه سیاسییه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه له زیانگه‌یاندن به پێكهاته‌كان.
له‌مباره‌یه‌وه مایك لاوله‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نه‌كه كه هاوكات یه‌كێك له داڕێژه‌رانی پڕۆژهیاساكهیه، رای گه‌یاند كه "مه‌به‌ست له پڕۆژه‌یاساكه، پێدانی ده‌رفه‌تێكه پێیان [به حكوومه‌تی سووریا] كه سه‌ربكه‌ون، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا چاودێریی هه‌ر چالاكییه‌كی دزێوانه بكرێت."
پڕۆژه‌یاساكه پێشنیاز ده‌كات كه گه‌مارۆكان بمێننه‌وه و فراوان بكرێن له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی پێوه‌ندییان به رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی له پێشێلكاریی مافه‌كانی مرۆڤ و به‌رهه‌مهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر و كۆسپ خستنه به‌رده‌م به‌رجه‌سته‌بوونی دادپه‌روه‌ریی راگوزه‌ر له سووریا تێوه‌گلاون.
هاوكات تۆم باراك نێرده‌ی تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ بۆ سووریا، دوێنێ رای گه‌یاند كه پێویسته ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی ئێسته‌ی سووریا، شێوازێكی گشتگیر بۆ حوكمڕانی بگرێته‌به‌ر، ئه‌گه‌رنا له‌وانه‌یه سووریا پاڵپشتیی نێوده‌ڵه‌تی له ده‌ست بدات و هه‌روه‌ها زیاتر لێك بترازێت.
لە مانگی ئایار، شەرع لە ریازی پایتەختی سعوودییە چاوی بە ترەمپ کەوت، سەرۆکی ئەمەریکا هەر لە ریازەوە رای گەیاند گەمارۆکانی سەر سووریا لا دەبات تا دەرفەتێک بە دیمەشق بدات بێنەوە ناو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
قسه‌كانی باراك دوای كوشتارییهكانی سوه‌یدا هات كه شارێكی درووزنشینه له باشووری سووریا. له كوشتن و بڕینهكهدا چه‌كدارانی شه‌رع و میلیشیا چه‌كداره عه‌ره‌به‌كان له‌گه‌ڵ درووزه‌كان به‌شه‌ڕ هاتن، له ئاكامدا هه‌زار و 265 كه‌س كوژران. له گه‌رمه‌ی ململانێیهكهدا، ئیسرائیل بۆ پاراستنی درووزه‌كان هاته ناوه‌وه و به چڕی سوه‌یدا و دیمه‌شقی بۆردمان كرد، ته‌نانه‌ت وه‌زاره‌تی به‌رگریی و كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیش به‌ر گورزه ئاسمانییه‌كان كه‌وتن.
پێشتریش له مانگی ئادار چه‌كدارانی ئه‌حمه‌د شه‌رع له كه‌ناراوه‌كانی سووریا زیاتر له هه‌زار و 500 كه‌سیان له كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌له‌وی كۆمه‌ڵكوژ كرد.
وەڵام بدەوه