دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی فڕه‌نسا دوێنێ چوارشه‌م 23ی ته‌مووز، بڕیاری گرتنی بۆ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی پێشووی سووریا ده‌ركرد. بڕیاره‌كه له كاتێكدایه سبه‌ی بێ ئاماده‌بوونی ئه‌سه‌د دادگاییه‌كه‌ی له پاریس به‌ڕێوه ده‌چێت.
بڕیاری گرتنه‌كه له به‌رانبه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی دراوه كه به‌مه‌ش ئه‌سه‌د تۆمه‌تبار ده‌كرێت به ئه‌نجامدان، یان به‌شداریكردن له تاوان به‌رانبه‌ر مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ كه هه‌ردووكیان تاوانی نێوده‌وڵه‌تین، بكه‌ره‌كانیان ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تیش بن، پارێزبه‌ندییه‌كه‌یان له ژێر یاسای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
بڕیاره‌كه خۆی له تشرینی دووه‌می 2023 ده‌رچووه و له حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ په‌سند كراوه، به‌ڵام هه‌ندێك داوده‌زگای حكوومه‌تی فڕه‌نسا تانه‌یان له بڕیاره‌كه دا له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی ئه‌سه‌د سه‌رۆك بووه، سه‌رۆكیش پارێزبه‌ندیی یاسایی هه‌یه. به‌هه‌رحاڵ ئه‌مڕۆ تانه‌كان هه‌ڵوه‌شانه‌وه، چونكه به‌شار ئه‌سه‌د چیتر سه‌رۆك نه‌ماوه.
له‌مباره‌یه‌وه ستیڤ كۆستاس شاره‌زای یاسایی نێوده‌وڵه‌تی رای گه‌یاند، "فه‌رمانی گرتنه‌كه ده‌ریخست كه پارێزبه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕه‌هایی له یاسا هاوواتا نییه، به تایبه‌تی كاتێك تاوانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌كارهێنانی پشتڕاستكراوه‌ی چه‌كی كیمیایی له ئابی 2013، له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق رووی داوه، فه‌رمانی گرتنی ئه‌سه‌دیش به‌دیاریكراوی له‌به‌ر ئه‌م تاوانه ده‌رچووه.
بڕیار وایه سبه‌ی پێنجشه‌م بێ ئاماده‌بوونی خۆی، دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی فڕه‌نسا چاره‌نووسی كه‌یسه‌كه‌ی ئه‌سه‌د یه‌كلا بكاته‌وه.
ئه‌حمه‌د شه‌رع كه پاشخانی تیرۆریستی هه‌یه، له چه‌ندان رێكخراوی تیرۆریستی چه‌كی هه‌ڵگرتووه، به یارمه‌تیی هاوپه‌یمانییه‌ك له چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان له كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌دیان كۆتایی پێ هێنا، دواتر شه‌رع بووه سه‌رۆك و ده‌ستووری وڵاتی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و پله‌ی سه‌ربازیی به‌خشییه فه‌رمانده هاوپه‌یمانه‌كانی و گوتی، دواتر هێزه چه‌كداره‌كان له ژێر چه‌تری سوپایه‌كی یه‌كگرتوو ڕێك ده‌خرێنه‌وه.
وەڵام بدەوه