Kurdistan Press - ئەمریکا دەرگای بە رووی سوودانییەوە داخستووە ئەمریکا دەرگای بە رووی سوودانییەوە داخستووە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا دەرگای بە رووی سوودانییەوە داخستووە

‎ئینتیفاز قەنبەر سیاسەتوانی دیاری عێراقی لە ئەمەریكا، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی كردووەتەوە، کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، سەردانێکی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی بۆ واشنتن ڕەت کردووەتەوە. هاوکات دووپاتی کردەوە کە هەمان ئیدارە پشتگیری لە وەرگرتنەوەی خوولی دووەمی سەرۆکایەتیی وەزیران لەلایەن سوودانییەوە ناکات.

 

‎قەنبەر، کە پۆستە بڵاوكراوەكەی خۆی لە فەیسبووك بە "گرنگ" وەسف کردووە، نووسیویەتی، ئیدارەی سەرۆک ترەمپ سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بۆ واشنتن ڕەت دەکاتەوە و بۆ ئەمەیش پشتی بە قسەی سەرچاوە باڵاکان بەستووە لە ئەمەریكا.

 

‎هەروەها دەشڵێت، هەمان سەرچاوەکان بۆیان دووپات کردمەوە کە ئیدارەی ترەمپ پشتگیریی خوولی دووەمی سەرۆک وەزیران سوودانی ناکات.

 

‎ئینتیفاز قەنبەر لە کۆتایی پۆستەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە پێشتر چەندین جار هۆشداریی لەم دۆخە و هۆکارەکانی پشت پەردەی داوە.

 

‎ئەم لێدوانە، ئاماژەیە بۆ قووڵبوونەوەی ناکۆکییەکانی نێوان ئیدارەی ئێستای ئەمەریکا و حکوومەتی عێراق.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه