ئەمڕۆ هەینی، نەتەوە یەكگرتووەكان، لەبارەی بڕیاری ئیسرائیل بۆ كۆنترۆڵكردنی زەمینیی كەرتی غەززە هۆشداریی دا و دەڵێ: ئەمە هەڵكشانێكی مەترسیدارە.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێ: ئەو هەنگاوەی ئیسرائیل دەبێتە هۆی كارەساتێكی مرۆیی و قەیرانی مرۆیی خەڵكی مەدەنی زیاتر دەكات.
دەشڵێ: بەپێی یاسای نێودەوڵەتی غەززە بەشێكە لە خاكی فەلەستین و ئەمەش داگیركردنە، عەززە بەشێكە لە خاكی فەلەستین و لێی جیا نابێتەوە.
ئەمە لە كاردانەوەی ئەوەدایە حكوومەتی نەتانیاهۆ ڕایگەیاندووە: كۆنترۆڵی زەمینیی غەززە دەكەن و لە دەستی حەماس ڕزگاری دەكەن.
وەڵام بدەوه