Kurdistan Press - ترەمپ ڕێککەوتنی ئەرمینیا و ئازەربایجانی ڕاگەیاند ترەمپ ڕێککەوتنی ئەرمینیا و ئازەربایجانی ڕاگەیاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ترەمپ ڕێککەوتنی ئەرمینیا و ئازەربایجانی ڕاگەیاند

ئەمڕۆ هەینی، 8ی ئابی 2025، ئەرمینیا و ئازەربایجان، پەیاننامەی ئاشتییان بە نێوەندگیریی ئەمریكا و بە بەشداریی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان واژۆ كرد.

ترەمپ لە ڕێوڕەسمەكەدا گوتی: پاش 35 ساڵ لە شەڕ و ناكۆكی، هەردوولا هاوڕێن و بەڵێنیان داوە ئاشتییەكی بەردەوام و تاهەتایی لەنێوانیاندا بێت.

گوتیشی: بەپێی ڕێككەوتنی نێوانیان كە ئاشتی هاتووەتە كایەوە، كاری هاوبەش و هاوكاریی یەكدی دەكەن.

ئاماژەی بەوەش دا، ئەمریكا ڕێككەوتنی جۆراوجۆری هاوكاری لەگەڵ هەریەك لە ئەرمینیا و ئازەربایجان دەبەستێ.

ئیلهام عەلییێڤ، سەرۆكی ئازەربایجان گوتی: لەمیانی ڕێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئەرمینیا، نەخشەڕێگەی هاوكاری و هاوبەشیی ستراتیجی لەگەڵ واشنتن دادەڕێژین.

نیكۆڵ باشینیان، سەرۆكوەزیرانی ئەرمینیا لەمبارەیەوە گوتی: ڕێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئازەربایجان زۆر نایابە، هەلی زۆر باش بۆ هاوكاری و پەیوەندیی بەهێز دەڕەخسێنێت. 

دەشڵێ: ئەم قۆناغە نوێیە دەبێتە هۆی ئەوەی ڕێز لە ئاشتی و خاكی یەكتر بگرین.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه