Kurdistan Press - ئەمریکا زانیاری نوێ ئاشکرادەکات ئەمریکا زانیاری نوێ ئاشکرادەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا زانیاری نوێ ئاشکرادەکات

ئەمریکا زانیاری نوێ ئاشکرادەکات لەسەر هێرشەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان. سەبارەت بەو هێرشانەی لە ماوەی رابردوودا لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژەوە کرایە سەر هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی کێڵگە نەوتییەکان، مایکڵ میچڵ، وتەبێژی عەرەبی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند: هێرشەکان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا و دژی بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق نوێ نییە، ئەوە دیاردەیەکی بەردەوامە، پرسی نەگۆڕ ئەوەیە کە هەژموونی ئێران نوێ نییە و بەردەوامە، ئێران دەیەوێت جارێکی دیکە هەڵوێستی جیۆستراتیژی خۆی لە رێگەی پاڵپشتی کردنی ئەو "گروپە تیرۆریستییانە" بەهێزبکاتەوە، ئەمەریکاش دژی ئەو بیرۆکەیەیە.

جەختی کردوەتەوە، ناکۆکی لەناوخۆی عێراق هەیە، ئەمەریکا وەبەرهێنانی گەورەی لە سەرتاسەری عێراق هەیە، بە هەڵسەنگاندنی واشنتن، عێراق پێویستی بەو وەبەرهێنانەی ئەمەریکا و وڵاتانی دیکە هەیە بە ئامانجی گەشەی ئابوری و خۆبژێوی، لەو بوارەشدا دەستکەوتی گەورەیان بەدەستهێناوە.

ئاماژەی بەوەکردووە: ئەمەریکا نیگەرانە لە نەبوونی هەماهەنگی و سازان لەنێوان بەغداد و هەرێمی کوردستان، ئەوەش کاریگەریی خراپی لەسەر گەشەی ئابوری هەیە، سەرۆکی ئەمەریکا سەرنجی زیاتر لەسەر ئەو پرسەیە، چونکە پێمانوایە کە گەشەی ئابوری کاریگەریی ئەرێنی لەسەر سەقامگیری هەیە، لە پێچەوانەشەوە وایە، بۆیە پێویستە ئەو کێشانە تێپەڕێندرێن لەپێناو بەدەستهێنانی ئامانجە ئابورییەکان لە کۆتایدا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه