دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ده‌سه‌ڵاتی پۆلیس له واشنتن په‌كده‌خات و 800 گاردی كۆماری بڵاوه پێ ده‌كات. ئه‌و پێی وایه "پاشاگه‌ردانی" به شاره‌كه بڵاو بووه‌ته‌وه، چونكه رێژه‌ی تاوان تێیدا به‌رز بووه‌ته‌وه.
بڕیاره‌كه دوێنێ شه‌و دراوه و تا 30 رۆژ به‌رده‌وامی ده‌بێت. تره‌مپ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بڕیاره‌كه‌ی راگه‌یاند.
له كۆنگره‌كه‌دا بڕیاره‌كه‌ی به "جووڵه‌یه‌كی مێژوویی بۆ رزگاركردنی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌مان له تاوان و خوێنڕێژی و پشێوی و دزێوی و خراپتر" ناو برد.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتی، واشنتن له زۆربه‌ی شاره‌كه‌ی دنیا مه‌ترسیدارتره بۆ ژیان، ته‌نانه‌ت گوتی رێژه‌ی تاوان له‌وێ زۆر له شاره‌كانی وه‌ك به‌غدا و مه‌كسیكۆ ستی به‌رزتره.
شایانی باسه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پاری ئه‌مه‌ریكا، پاڵێوراوی دیموكراته‌كان كامالا هاریس به ڕێژه‌ی 86% له پێش تره‌مپه‌وه بوو.
له مێژووی وڵاته‌كه‌دا، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره پایته‌خت له ژێر ده‌سه‌ڵاتی پۆلیسی ویلایه‌ته‌كه ده‌ربهێنرێت و هێزێكی فیدراڵی ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێت. ئێسته پۆلیسی واشنتن له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داواكاری گشتیی ئه‌مه‌ریكان.
تره‌مپ داوای له هێزه‌كان كد "چی‌یان پێ باش بوو بیكه‌ن." ئه‌و گوتی، "ئه‌مه تاكه زمانه ئه‌وان [تاوانكاران] تێی ده‌گه‌ن. حه‌ز ده‌كه‌ن تف بكه‌نه ده‌موچاوی پۆلیسه‌كانمان. تف بكه‌ن، ئێمه‌ش لێتان ده‌ده‌ین، زۆر خراپ لێتان ده‌ده‌ین."
شه‌وی 10ی ئاب، تره‌مپ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تروس سۆشیال پۆستێكی داگرتبوو، تێیدا نووسیبووی "بێلانه‌كان ده‌بێت ده‌موده‌ست له واشنتن بچنه ده‌ره‌وه. شوێنتان پێ ده‌ده‌ین تێیدا بمێننه‌وه، به‌ڵام ئه‌و شوێنه زۆر له پایته‌خت دوور ده‌بێت."
بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ دوای چوونی بۆ یاریی گۆڵف له به‌یانیی رۆژی یه‌كشه‌م هات، كه كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی به شه‌قامه‌كانی واشنتن تێ په‌ڕیبوون، نزیكه‌ی 10 خێوه‌تی بێلانه‌كانی له رێگه‌دا بینیبوو. ئه‌و پێی وایه بێلانه‌كان سیمای شار كرێت ده‌كه‌ن و رێژه‌ی تاوان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.
له پۆستێكی تری تروس سۆشیالی تره‌مپ رای گه‌یاندبوو، ڕۆژی دووشه‌م كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ده‌به‌ستێت، تیشك ده‌خاته سه‌ر "نه‌ك ته‌نیا كۆتاهێنان به تاوان و كوشتن و مردن له پایته‌ختی وڵاته‌كه‌مان، به‌ڵكو راگرتنی پاكوخاوێنییهكهشی."
به‌ڵام گۆڤاری گاردیان له‌سه‌ر زاری كه‌سانی پێوه‌ندیدار ده‌ریخستووه، رێژه‌ی بێلانه‌یی و تاوان له واشنتن زۆر نزمن، بۆیه هه‌رگیز نه‌بوونه‌ته پرسی كۆمه‌ڵایه‌تی كه پێویستیان به چاره‌سه‌ر بێت.
وەڵام بدەوه