Kurdistan Press - بڕیارە ئەمڕۆ هەینی ، دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمیر پوتین ، کۆببنەوە. بڕیارە ئەمڕۆ هەینی ، دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمیر پوتین ، کۆببنەوە. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیارە ئەمڕۆ هەینی ، دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمیر پوتین ، کۆببنەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ هەینی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا لە لوتکەیەکی دووقۆڵیدا کۆببنەوە.
کارنامەی لوتکەکە بە گفتوگۆیەکی داخراوی نێوان هەردوو سەرکردە دەستپێدەکات، دواتر خوانێکی هاوبەش بە ئامادەبوونی وەفدی هەردوو وڵات بەڕێوەدەچێت، کە ئامانج لێی پتەوکردنی گفتوگۆکانی نێوان واشنتن و مۆسکۆیە. بڕیاریشە دوای کۆبوونەوەکە، ترەمپ و پوتین کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەش ئەنجام بدەن.
لەلایەن خۆیەوە، یوری ئوشاکۆڤ، یاریدەدەری سەرۆکی روسیا رایگەیاند، تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە بریتی دەبن لە چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکراین و رێگاکانی پتەوکردنی هاوکاریی دوولایەنە. ئوشاکۆڤ وتیشی: "هاوکاریی نێوان روسیا و ویلایەتە یەکگرتووەکان توانایەکی گەورەی هەیە کە تا ئێستا سوودی لێوەرنەگیراوە."
یاریدەدەرەکەی پوتین ئەگەری ئەوەشی خستەڕوو کە کۆبوونەوەی داهاتووی نێوان هەردوو سەرۆک لە روسیا بەڕێوەبچێت.

خشتەی کۆبوونەوەکەی ترەمپ و پوتن بە کاتی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە دەبێت:
کاتژمێر 1:45ی پاشنیوەڕۆ: سەرۆک ترەمپ کۆشکی سپی بەجێدەهێڵێت و بەرەو شاری ئانکۆرەیج لە ویلایەتی ئەلاسکا بەڕێدەکەوێت (کاتژمێر 6:45ی بەیانی بە کاتی واشنتن).
کاتژمێر 10:00ی شەو: دوای گەشتێکی نزیکەی نۆ کاتژمێری، دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمیر پوتن لە بنکەی سەربازیی ئێلمندۆرف-ڕیچاردسۆن دەست بە گفتوگۆکانیان دەکەن (کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ بە کاتی ئەلاسکا).

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه