Kurdistan Press - گەورەترین پرسی جیهانی یەکلایی دەکرێتەوە گەورەترین پرسی جیهانی یەکلایی دەکرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گەورەترین پرسی جیهانی یەکلایی دەکرێتەوە

سبەیی گەورەترین پرسی جیهانی یەکلایی دەکرێتەوە. 

مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا، گوتی: لە کۆبوونەوەی نێوان ترەمپ و پوتن، پرسی کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ کرا.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، باسی لەوە کرد، پێویستە ڕووسیا و ئۆکرانیا هەندێک سازش بۆ یەکدی بکەن، تا بتوانن بگەنە ڕێککەوتن و ئاشتی ڕابگەینن.

جەختی لەوەش کردەوە، ئەمریکا لە هەوڵەکانی لەگەڵ ئۆکرانیا و ڕووسیا بەردەوام دەبێت، تا هەردوولا ڕێککەون و ئاشتی ڕابگەیەنن. گوتیشی: تا کۆتایی جەنگەکە، شتگەلێک هەن کە ڕووسیا دەیەوێت، بەڵام ناتوانێت بە دەستی بهێنێت، هەروەها شتگەلێک هەن ئۆکرانیا دەیەوێت، بە هەمان شێوە ئەویش ناتوانێت بە دەستی بهێنێت.

ڕوبیۆ، ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە گفتوگۆ لەسەر گەرەنتییە ئەمنییەکان بۆ ئۆکرانیا بکرێت، ئەمەش لە کۆبوونەوەی دووشەممە لەگەڵ زێلێنسکی و سەرکردەکانی ئەورووپا تاوتوێ دەکرێت.

هاوکات ئەوەشی ئاشکرا کرد، ڕەنگە ئەمریکا نەتوانێت سیناریۆیەک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا دابڕێژێت. دەشڵێت: لە کۆبوونەوەکەی سبەینێ زۆر شت یەکلایی دەکرێنەوە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه