Kurdistan Press - سەرۆکی ئێران سەردانی ئەمریکا دەکات سەرۆکی ئێران سەردانی ئەمریکا دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی ئێران سەردانی ئەمریکا دەکات

هەفتەی داهاتوو مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، سەردانی نیویۆرک دەکات، ئەمەش یەکەم سەردانی فەرمییە دوای هێرشەکەی ئەمەریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.

ئاژانسی 'ئەخباریە عاجلە'ـی ئێرانی بڵاویکردووەتەوە، "ئەم سەردانەدا عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، یاوەری پزیشکیان دەبێت"، ئاماژەی بەوەش دا، "سەردانەکە دەرفەتێک دەبێت بۆ گفتوگۆیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ سەرکردەکانی سێ وڵاتی ئەورووپی،  سەبارەت بە میکانیزمی سەپاندنەوەی سزاکان و دۆسیەی ئەتۆمی ئێران."

سەردانەکەی پزیشکیان بۆ نیویۆرک هاوکاتە لەگەڵ دروست بوونی گرژییەکان لەسەر پرسی ئەتۆمی، لە کاتێکدا وڵاتانی (ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا) بەنیازن میکانیزمی سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر ئێران چالاک بکەن.

بەپێی میکانیزمەکە، دەکرێت سزاکان لە ماوەی کەمتر لە 30 ڕۆژدا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، دوای تەواوبوونی بڕیارنامەی 2231ـی ئەنجوومەنی ئاسایش.

ئەمە لە کاتێکدایە نیویۆرک میوانداری 80مین دانیشتنی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات کە بڕیارە لە 9ـی ئەیلوول دەست پێ بکات.

 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه