سەرۆکی ئۆکرانیا بە تووندی هاتە دەنگ دژی پووتینز ڤۆڵۆدیمێر زلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا پیشنیارەکەی ڤلادیمێر پـ.ـوتن، سەرۆکی روسـ.ـیای رەتکردەوە کاتێک داوای لێکردبوو سەردانی مۆسکۆ بکات، تاوەکو لە مۆسکۆ گفتوگۆی کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا بکەن.
ڤۆڵۆدیمێر زلێنسکی، لە گفتۆگۆیەکدا لەگەڵ تۆڕی ئەی بی سیی ئەمریکی دەڵێت، "با پـ.ـوتن بێتە کیێڤ، لە کاتێکدا هەموو رۆژێک وڵاتەکەم بۆمبباران دەکرێت، ناتوانم بچمە مۆسکۆ، ناتوانم بچمە وڵاتی ئەو کەسە تاوانبارەوە".
دەشڵێت، پـ.ـوتن نایەوێت کۆبوونەوەی کۆتاییهێنان بە جەنگ ئەنجامبدرێت، بەڵکو دەیەوێت کۆبوونەوەکە دوابخات بەمەش دەیەوێت یاری بە ئەمریکا بکات و دۆسییەی کۆتاییهێنان بە جەنگ دوابخات.
وتەکانی زلێنسکی لەمبارەیەوە پاش ئەوەدێت هەفتەی پێشوو پـ.ـوتن پێشنیاری کۆبوونەوەی دیپلۆماسی لەسەر ئاستی باڵا لەگەڵ زلێنسکی خستبووەڕوو و، داوایکردبوو ئەگەر سەرکردەکانی ئۆکرانیا خواستی گفتۆگۆیان هەیە پێویستە سەردانی مۆسکۆ بکەن، گرەنتی تەواوی ئاسایشیان دەکرێت و ژیانیان پارێزراو دەبێت.
وەڵام بدەوه