Kurdistan Press - ئەمریکا بە تووندی هاتە دەنگ ئەمریکا بە تووندی هاتە دەنگ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا بە تووندی هاتە دەنگ

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی ئەو هاوڵاتییە ئەمریكییەی كەلەشەڕەكەی لالەزاردا دەستگیركراوە، هۆشداری دەدات و دەڵێت،" لە پاراستنی سەلامەتی و ئاسایشی هاوڵاتیانی ئەمریکا، هیچ شتێکی دیکەی لەپێشتر نیە.

وەزارەتەكە لەڕاگەیەندراوێكدا جەخت دەكاتەوە، ئێمە پابەندبونی خۆمان بەیارمەتیدانی هاوڵاتیانی ئەمریکا کە گەشت دەکەن یان لەدەرەوەی وڵات نیشتەجێن، بەجیدی وەردەگرین. بەهۆی پاراستنی نهێنی و هۆکارەکانی دیکە، هیچ زانیارییەکی زیادەمان بۆ بڵاوکردنەوە نییە".

لە رۆژی 22ی 8ی 2025، لە هێرشی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بۆ سەر لالەزار، هاووڵاتییەکی ئەمریکی بەناوی برایان ویڵسن کە ڕاهێنانی بە هێزەکانی دووپشک دەکرد، دیار نەماوە. پێشتریش بەرەی گەل داوای ئاشکراکانی چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە ئەمریکییە کرد.

برایان ویڵسن، خەڵکی ویلایەتی ئۆھایۆی ئەمریکایە و  سەربازێکی خانەنشین بووە لە هێزی ئاسمانی ئەمریکا و لە ئۆپراسیۆنەکانی ئەمریکا لە میانی گەردەلوولی بیابان دژی هێزەکانی ڕژێمی پێشووی عێراق شەڕی کردووە.

 لە ساڵی 2014ەوە چووەتە ڕۆژئاوای کوردستان و لەگەڵ هێزەکانی یەپەژە ڕووبەڕووی ڕێکخراوی داعش شەڕی کردووە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه