ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7ی ئه‌یلول، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، داونینگ ستریت لە زاری سەرۆکوەزیرانی بەریتانیاوە بەیاننامەیەکی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویەتی: "بۆ یەکەمجارە کورسی حکوومەتی مەدەنی ئۆکراینا بكرێته ئامانج."
نووسینگه‌ی كیێر ستامه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا راشیگه‌یاندووه: "ئەم هێرشە ترسنۆکانە ئەوە دەردەخەن کە پووتین پێی وایە کە خۆی لێی رزگار دەکات و ئاشتیی بە جددی وەرناگرێت"
دڵنیایشیدا له‌وه‌ی، "ئەمڕۆ زیاتر لە جاران بە ئیرادەوه لە تەنیشت ئۆکراینا و سەروەری ئۆکراینا ده‌وەستین".
ئەمڕۆ یەکشەممە ئاگر لە بارەگای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حکوومەتی ئۆکراينا لە کیێڤ سەریهەڵدا، لە ئەنجامی گەورەترین هێرشی ئاسمانیی رووسیا کە تا ئێستا زیاتر لە 800 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و 13 مووشەکی تێدا ئەنجامدرا و لانیکەم پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.
وەڵام بدەوه