Kurdistan Press - سەرۆک وەزیرانی نیپال دەستبەکاربوو سەرۆک وەزیرانی نیپال دەستبەکاربوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک وەزیرانی نیپال دەستبەکاربوو

 

لەپاڵ خۆپیشاندان و گرژی و ئاڵۆزییەكانی نیپاڵ، پەرلەمان هەڵوەشایەوە و هەر ئەمڕۆش ژنێكی تەمەن 73 ساڵ وەک سەرۆكوەزیرانی ئەو وڵاتە سوێندی یاسایی خوارد و دەستبەكار بوو، كە سەركردایەتیی قۆناغی ڕاگوزەریی نیشتمان بكات لە وڵاتەكەیدا تا كاتی هەڵبژاردنی دیموكراسیانەی خەڵک، كە بڕیار درا لە 5ـی ئاداری ساڵی داهاتوو بكرێت.

ئەمڕۆ هەینی 12ـی 9ـی 2025، کیران پۆخارێل، راوێژکاری میدیایی سەرۆکایەتیی كۆماری نیپاڵ ڕایگەیاند: "سەرۆک ڕام چاندرا پادێل، سوشیلا کارکی وەکوو سەرۆکوەزیرانی نیپال دەستنیشان كرد."

راشیگەیاند: "لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران پەرلەمان هەڵوەشاوەتەوە، وادەی هەڵبژاردن له‌ 5ـی ئازاری 2026 ئه‌نجام ده‌درێت."

لەدوای دەستنیشانكردنی، هەر ئەمڕۆش سوشیلا کارکی، سەرۆكی پێشووی دادگای باڵای نیپاڵ سوێندی یاسایی خوارد و دەستبەكار بوو.

سوشیلا كاركی، بە میدیای وڵاتەكەی ڕاگەیاند، كە ئەوان بۆ سەركردایەتیكردنی وڵاتەكەی بۆ ماوەیەكی كورت متمانەیان پێداوە تاوەكوو هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت.

لە گوتارێکیدا کە لە سەرەتای ئەمساڵ لە میدیاکانی نیپاڵ بڵاو کرایەوە، سوشیلا کارکی، سەرۆكوەزیرانی نوێی نیپاڵ باسی لە گەندەڵی کردووە و گوتویەتی: "ئێمە لە هەموو شوێنێک دەیبینین، بەڵام قسە ناکەین، ئێستا پێویستە گەنجان قسە بکەن، پێشەنگ بن و لە هەڵبژاردنەکاندا دەربکەون، ئەوەی لە 35 ساڵی رابردوودا بینیم کاریگەری نییە. من 100% لە بەرژەوەندیی هاتنەپێشەوەی گەنجانم."

سوشیلا کارکی، تەمەن 73 ساڵ کە بە پێداگرییەکەی لەسەر سەربەخۆیی و راستگۆیی ناسراوە، زۆرجار باسی لە پێویستیبوونی شەفافیەت و سەربەخۆیی لە دەسەڵاتی دادوەری کردووە.

چەند ڕۆژێكە زنجیرەیەک خۆپیشاندان سەرتاسەری نیپاڵی گرتووەتەوە و بە دەیان كەس كوژراون و بریندار بوون، ئەوانەی كە خۆپیشاندانیشیان دەست پێكردووە، ناویان لەخۆیان ناوە (نەوەی زێد)، ئەوان دیاریكردنی سوشلا كاركی، وەک سەرۆكوەزیرانی نوێی نیپاڵیان بەلاوە پەسندە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه