Kurdistan Press - پرۆژەی رزگارکردنی عێراق راگەیاندرا پرۆژەی رزگارکردنی عێراق راگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پرۆژەی رزگارکردنی عێراق راگەیاندرا

ئەمڕۆ چوارشەممە، دوای ئەوەی ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، رایگەیاند كە وەزاررەتەكەی هەر چوار گرووپی میلیشیایی عێراقیی نزیك لە ئێران (كەتائیبی سەید ئەلشوهەدا، بزووتنەوەی نوجەبا، بزووتنەوەی ئەنساڕوڵای ئەوفیا و كەتائیبی ئیمام عەلی) دەخاتە لیستی رێكخراوە تیرۆریستییەكانەوە، كۆنگرێسمانی ئەمەریكی جۆو وێڵسون لە راگەیەندراوێكدا گوتی: ”سوپاسی سەرۆك ترەمپ دەكەم لەپای ئەوەی كە چوار ملیشیای عێراقیی خستە لیستی رێكخراوە تیرۆریستییەكانەوە كە لەلایەن ئێرانەوە كۆمەك دەكرێن، ئەم بڕیارە بەدەنگەوەهاتنی داواكارییەكی من بوو كە لە (پرۆژەیاسای رزگاركردنی عێراق لە ئێران) نووسیومە. ئەم رێوشوێنە دەكرێ لە ڕێیەوە سەرچاوەی داهات و پارەپێدانی ئەم گرووپە تیرۆریستییانە وشك بكرێت.“

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه