له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى به زۆرینه‌ى ده‌نگ بڕیار له دژى ئه‌و پرۆژه بڕیاره درا كه داوا ده‌كات به شێوه‌یه‌كى هه‌میشه‌یى سزاكان له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵبگیرێن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى ئه‌یلوول له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى ده‌نگ له سه‌ر پرۆژه بڕیارێك درا كه داوا ده‌كات سزاكانى سه‌ر ئێران به شێوه‌یه‌كى هه‌میشه‌یى هه‌ڵبگیرێن، به‌ڵام پرۆژه بڕیاره‌كه به زۆرینه‌ى ده‌نگ ره‌تكرایه‌وه.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى سكاى نیوز هه‌شت رۆژ له‌به‌رده‌م ئێران و وڵاتانى سه‌ره‌كى ئه‌وروپا ده‌مێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر دواخستنى میكانیزمى گێڕانه‌وه‌ى سزاكان رێك بكه‌ون كه به "سناپباك" ده‌ناسرێت.
له 15 ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش رووسیا و پاكستان و جه‌زائیر له به‌رژوه‌ندى ئێران ده‌نگیان دا، كه‌چى نۆ ئه‌ندامى تر دژى هه‌ڵگرتنى سزاكانى سه‌ر ئێران بوون و دوو ئه‌ندامیش ده‌نگیان نه‌دا.
وەڵام بدەوه