(سکای نیوزی) عەرەبی پشتبەست بە زانیاریی ڕۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)ی ئەمریکی، ئەمڕۆ هەینی، 19ی ئەیلوولی 2025 بڵاوی کردووەتەوە کە ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، هەوڵ دەدات ڕەزامەندیی کۆنگرێس بەدەست بهێنێت بۆ فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل بە بەهای نزیکەی 6 ملیار دۆلار.
ڕۆژنامەکە لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە بڵاوی کردەوە کە فرۆشتنە پێشنیارکراوەکان گرێبەستێک لەخۆ دەگرێت بە بەهای 3.8 ملیار دۆلار بۆ دابینکردنی 30 هێلیکۆپتەری ئەپاچی لە جۆری AH-64. هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە گرێبەستەکە فرۆشتنی 3250 ئۆتۆمبێلی هێرشبردنی پیادەی تایبەت بە سوپای ئیسرائیلیش لەخۆ دەگرێت، کە بەهایەکەی 1.9 ملیار دۆلارە.
وەڵام بدەوه