كیر ستامەر سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا:
بەفەرمی داننان بە دەوڵەتی فەلەستینیدا رادەگەیەنم.
داوای چارەسەری دوو دەوڵەت دەكەین و ئەمە خەڵاتكردنی حەماس نییە.
قەیرانی مرۆیی لە غەززە بەرەو خراپتر دەڕوات و حكومەتی ئیسرائیلیش بەشێوە بەربەرییەكەی بەردەوامە لە هێرش بۆسەر شاری غەززە. هیوا بۆ چارەسەری دوو دەوڵەتیی بەرەو كاڵبوونەوە دەڕوات، دەبێت ریفۆرم لە دەسەڵاتی فەلەستینیدا بكرێت و ئاگربەست لە غەززە رابگەیەندرێت.
چارەسەری دوو دەوڵەتیی وەكو بەڵێنێكە بۆ هەردوو گەلی فەلەستین و ئیسرائیل بۆ ئایندەیەكی باشتر.
وەڵام بدەوه