Kurdistan Press - ترەمپ بە تووندی هاتە دەنگ ترەمپ بە تووندی هاتە دەنگ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ترەمپ بە تووندی هاتە دەنگ

لە ماوەی دوایی بەر لە دەست پێكردنی كارەكانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك، ژمارەیەك دەوڵەت دداننانیان بە دەوڵەتی فەلەستین راگەیاند، لەوانە بەریتانیا، گوتەبێژی كۆشكی سپی رای گەیاند كە سەرۆك ترەمپ پێی وایە دداننان بە دەوڵەتی فەلەستین نابێتە مایەی ئازادكردنی بارمتەكان لە غەزە و ناشبێتە هۆی كۆتاهاتنی شەڕەكە.

كارۆلین لیفیت گوتەبێژ بە ناوی كۆشكی سپی گوتی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا وای دەبینێت كە دداننان بە دەوڵەتی فەلەستین نابێتە مایەی ئازادكردنی بارمتە گیراوەكانی غەزە كە ئێستە ئامانجی سەركییە، هەروەها هیچ شتێك پێوەست بە كۆتاهاتنی شەڕ نایەنێتە دی، بۆیە ئەو لەگەڵ دداننان بە دەوڵەتی فەلەستین نییە و لە میانی سەردانی دوایی بۆ بەریتانیا، ئەو هەڵوێستەی دەربڕیوە.

وەك لیفیت دەڵێت، ترەمپ پێی وایە دداننان بە دەوڵەتی فەلەستین خەڵاتكردنی حەماسە، بۆیە ئەو بابەتە تەنیا قسەیە زیاتر لەوەی كردار بێت، كە لە هەندێك دۆستانی ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی دەردەچێت، سبەی سێشەم سەرۆك ترەمپ لەبەردەم كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان قسە لەسەر ئەو بڕیارە دەكات كە چەند دەوڵەتێك داویانە و دەڵێت تەنیا چەند وشەیەكە و كرداری بەرجەستەكراو نییە.

شایەنی باسە لە ماوەی دوایی هەریەك لە بەریتانیا و كەنەدا و ئوسترالیا و پورتوگال ددانیان بە دەوڵەتی فەلەستین دانا و ئەوەش ئیسرائیلی توڕە كرد، بەوەش ژمارەی ئەو دەوڵەتانەی ددانیان بە دەوڵەتی فەلەستین ناوە گەیشتە 145 دەوڵەت و فڕەنسا و 10 دەوڵەتی تریش خۆیان بۆ دداننان بە دەوڵەتی فەلەستین ئامادە كردووە، لە كۆی 193 دەوڵەتی ئەندام لە نەتەوە یەكگرتووەكان. 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه