دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، بۆ جارێكی دیكە ڕێگرییەكانی لە ئێران بۆ بوون بە خاوەنی چەكی ئەتۆمی دووپات كردەوە.
ترەمپ، ئەمڕۆ سێشمەممە، لە بەردەم كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان گوتی: هەرگیز ڕێگە بە ئێران نادەین ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.
گوتی: شتەكە زۆر سادە و ئاسانە، نابێ ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی، چونكە پشتیوانی تیرۆرە لە جیهاندا، ناكرێ پشتیوانی تیرۆر خاوەنی مەترسیدارترین چەك بێ.
ئەمە لە كاتێكدایە دانوستانەكانی نێوان ڕۆژئاوا و وڵاتی ئێران لە پاش شەڕی 12 ڕۆژە بۆ چارەسەركردنی پرسی ئەتۆمی ئەنجامێكی نەبووە و ئێرانیش ڕایگەیاندووە پیتاندنی یۆرانیۆم ڕاناگرێ.
وەڵام بدەوه