وەزیری وزەی ئەمریکا رایگەیاند، ویلایهته یهكگرتووهكان خوازیاره نهوت و غازی زیاتر له كوردستان بهرههم بێت و ئهمهش له چوارچێوهى بەرنامەی سەرۆک ترەمپه كه دهیهوێت بەرهەمهێنانی وزە لە جیهاندا زیاد بکات.
کریس رایت، وەزیری وزەی ئەمریکا ئهمڕۆ پێنجشەممە 25ـی 9ـى 2025، لە وڵامی پرسیارێك سەبارەت بە ڕێککەوتنی کۆمپانیاکانی وزەی ئەمریکا لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "ئێمە حەز دەکەین کەرتی نەوت و غاز لە کوردستان زیاتر پەرەی پێبدرێت، چونكه بازاڕێک هەیە بۆ دەرهێنانی، ئەوەش زۆر یارمەتیدەرە بۆ خەڵکی کوردستان و ههروهها بۆ ئەمریکا و هەموو جیهانیش".
وەزیری وزەی ئەمریکا، له درێژهى وهڵامهكهیدا، گوتیشی: "ئەوکات کە سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە ئەمریکا بوو ،توانیم چاوم پێیبکەوێت. کوردستان یەدەگێکی زۆری هەیە و کۆمپانیا ئەمریکاییەکان لەوێن".
کریس رایت ئاماژەی بەوەش کرد: "بەرنامەی سەرۆک ترەمپ و ئیدارەکەی ئەوەیە کە وزەی زیاتر، دۆخی هەمووان باشتر دەکات و وا دەکات تێچووەکان کەم ببنەوە و ڕێگە بە مرۆڤەکان دەدات کاری زیاتر بکەن". گوتیشی: " ئێمە گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت و گازی سروشتین، بۆیە زۆرمان هەیە بۆ فرۆشتن لە هەموو شوێنێک. بەڵام ئێمەش دڵخۆشین بە هاوکاری لەگەڵ ئەوانی دیکە بۆ بەرهەمهێنانی نەوت و غازی زیاتر لەو وڵاتانە".
وەڵام بدەوه