Kurdistan Press - سەرۆکی ئۆکرانیا هێرش دەکینە سەر کۆشکی کرملین سەرۆکی ئۆکرانیا هێرش دەکینە سەر کۆشکی کرملین | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی ئۆکرانیا هێرش دەکینە سەر کۆشکی کرملین

سەرۆكی ئۆكرانیا هەڕەشە لەبەرپرسانی روسیا دەكات و دەڵێت ؛ ئەگەر جەنگی دژی ئۆكرانیا كۆتایی نەیەت ئەوا كۆشكی كرملین  پەلامار دەدەین و بابەرپرسانی ئەو وڵاتەش نزیكترین پەناگە لەمۆسكۆ بدۆزنەوە.

دوای ئەوەی ڤۆڵۆدیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا بەرپرسانی روسیای ئاگادار كردەوە كە ئەگەر جەنگ لەدژی وڵاتەكەی كۆتایی پێنەهێنن ئەوا پەلاماری كۆشكی سەرۆكایەتی روسیا (كرملین) دەدەن، دمیتری بیسكۆڤ وتەبێژی سەرۆكایەتی روسیا ئەو لێدوانەی سەرۆكی ئۆكرانیای بەنابەرپرسانە و هەڕەمەكی وەسفكرد.

زیلینسكی لە دیدارێكیدا لەگەڵ پێگەی ئەكسیۆس دەڵێت؛ بۆجارێكی تر داوای لەترەمپ كردوە كە بەچەكی نوێ ئۆكرانیا پڕچەك بكەن بۆ ئەوەی سەرۆكی روسیا ناچار بێت بێتە سەر مێزی گفتوگۆ و لەهەمان كاتیشدا ئەوەی دوپاتكردوەتەوە، بەنیاز نییە لەدوای تەواوبونی جەنگ سەرۆكایەتی وڵاتەكەی بكات و پێویستە پەرلەمانی ئۆكرانیاش لەدوای كۆتایی هاتنی جەنگ دەست بەهەڵبژاردن بكات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه