بڕیارە ترەمپ بەشداری لە کۆبونەوەیەکی بێ وێنە و 90 خولەکی بکات کە هەمو ئەفسەرانی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا لە بنکەی هێزی دەریایی کوانتیکۆ لە ڤێرجینیا، بەشدارن تێیدا.
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست ئاشکرای دەکات کە ترەمپ بڕیاری داوە بەشداری لە کۆبونەوەی بەپەلەی سەدان سەرکردەی باڵای سەربازی لە بنکەی ڤێرجینیا بکات کە رۆژی سێشەممە بەڕێوەدەچێت.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، بەشداریکردنی ترەمپ کە لە بەڵگەنامەیەکی ناوخۆییدا پشتڕاستکراوەتەوە ، نیگەرانی ئەمنی زیاتری لەبارەی ئەم ڕوداوە سەربازییە بێ وێنەیە وروژاندوە.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە کە بڕیار بو هێگسێت، وەزیری بەرگری ئەمریکا کورتە وتارێک لەسەر "پێوەرە سەربازییەکان و ڕۆحی جەنگاوەر" پێشکەش بکات، بەڵام ئامادەبونی ترەمپ دەتوانێت رەهەندێکی سیاسی بە کۆبونەوەکە بدات.
رۆژنامەکە ئاشکراشی کردوە کە تێچوی گواستنەوە و مانەوە بۆ فەرماندە سەربازییەکان کە لە ناوچە جیاجیاکانی جیهانەوە بەشداری لەم کۆبونەوە دەکەن بە ملیۆنان دۆلار مەزەندە دەکرێت، هاوکات ڕاپۆرتەکان هۆشدارییان داوە لە مەترسییە ئەمنییەکانی ئەو ژمارە زۆرەی فەرماندە باڵاکان کە لە یەک شوێن کۆدەبنەوە.
بە گوێرەی راپۆرتەکە نزیکەی 900 ژەنەراڵ و دەریاوان و ئەفسەری پلەبەرز ئامادەی کۆبونەوەکە دەبن، هەرچەندە بەشێکی زۆریان لە بنکەکانی جیهان جێگیرن، لەنێویاندا لە هیندستان و زەریای هێمن و ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام ناچارن بەشداری بکەن.
وەڵام بدەوه