Kurdistan Press - بەشار ئەسەد لە هەوڵێکی کوشتن ڕزگاری بوو بەشار ئەسەد لە هەوڵێکی کوشتن ڕزگاری بوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەشار ئەسەد لە هەوڵێکی کوشتن ڕزگاری بوو

ڕوانگەی سوری بۆمافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكرد بەشار ئەسەد سەرۆكی رژێمی پێشوی سوریا لەهەوڵیكی كوشتن  لەڕوسیا ڕزگاری بوە .

بەپێی راگەیەنراوێكی ڕوانگەی ناوبراو بەشار ئەسەد لەڕێگە ژەهراویكردنەوە هەوڵی كوشتنی دراوە و ئەو لایەنەی ئەو كارەشی كردوە بۆ ئەوەی حكومەتی مۆسكۆ روبەرووی ئیحراجی و تۆمەتباركردنی بەپاكتاوكردنی ئەسەد بكاتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە كە ئەسەد دوای رەوانەكردنی بۆ نەخۆشخانەیەكی مۆسكۆ چارەسەركراوەو دواتر هاتوەتە دەرەوە .

ئەو هەوڵە لەدژی سەرۆكی رژێمی پێشوی سوریا لەكاتێكدایە كە چەند رۆژێك بەر لەئێستا دادوەرێکی سوری بە شێوەی غیابی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەشار ئەسەد دەرکرد بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ڕووداوەکانی ساڵی 2011 لە دەرعا و دەڵێت" ئەوە رێگە خۆشدەکات بۆ دەرکردنی فەرمانێک لەلایەن پۆلیسی ئینتەرپۆلەوە".

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه