سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، لە چین هەندێک جموجووڵی نامۆ دەستی پێکردووە، ئەمەش شەڕانگێزی ئەو وڵاتە نیشان دەدات و هەستی دوژمنکارانە دروست دەکات.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پەیامێکی لە سۆشیەل ترووس بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت: هەندێک کاری زۆر نامۆ لە چین روودەدەن، دەبنە هۆکاری دروستبوونی هەستی دوژمنکاری، چین پەیام دەنێرێت بۆ وڵاتان، داوای کۆنترۆڵکردنی هەموو پێکهاتەکانی هەناردەی بەرهەم دەکات، تەنانەت ئەو بەرهەمانەشی دروستکراوی ئەو وڵاتەش نەبن.
ئاماژەی بەوەشداوە، تاوەکو ئێستا کەس کارێکی لەم شێوەیەی نەکردووە و نەبینیوە، بەڕاستی ئەم رەفتارەی چین هەڵئاوسان لە بازاڕدا دروست دەکات، بارودۆخەکە بۆ هەموو وڵاتان قورس دەکات، بە تایبەتی بۆ چین.
جەختیش دەکاتەوە، "گە نادەم چین بازاڕ قۆرخ بکات و دەستی بە سەریدا بگرێت، لەوە دەچێت، ئەمە پلانی لە مێژینەی ئەو وڵاتە بێت، بێگومان ئەوەش هەنگاوێکی ناڕاست و دوژمنکارانەیە، ڕێگە نادەم چین، جیهان کۆنترۆڵ بکات.
دەشڵێت، بڕیاربوو لە دوو هەفتەی داهاتوودا، لە میانەی دیداری هاوکاری وڵاتانی ئاسیا و زەریای هێمن لە کۆریای باشوور لەگەڵ سەرۆک " شی " کۆببینەوە، بەڵام ئێستا هیچ هۆکارێکم نییە بۆ ئەو دیدارە، وتیشی، "من کە سەرۆکی ئەمریکام دەبێت لەڕووی داراییەوە وەڵامیان بدەمەوە و رێگە بە قۆرخکاری نادەم."
وەڵام بدەوه