فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ڕایگەیاند، كار لەسەر دامەزراندنی ناوەندێکی هەماهەنگی مەدەنی-سەربازی بۆ غەززە دەكەن کە فەرماندەییەكە سەرۆکایەتی دەکات، بەبێ بونی هیچ هێزێکی ئەمریکی لەناو كەرتەكە.
براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، ئەمڕۆ شەممە ئاشکرای کرد، سەردانی کەرتی غەززەی کردوە بۆ ئاگاداربون لە چۆنیەتی کارکردن لەسەر دامەزراندنی ناوەندێکی هەماهەنگی مەدەنی-سەربازی بۆ کەرتەکە کە فەرماندەیی ناوەندی وڵاتەكەی سەرۆکایەتی دەکات
کوپەر ئاماژەی بەوەشكردوە، "کوڕان و کچانی ئەمریکا بە جلوبەرگی سەربازییەوە وەڵامی بانگەوازییان داوەتەوە بۆ بەشداریکردن لە هێنانەدی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بە جێبەجێکردنی رێنماییەکانی فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان لەم ساتە مێژوییەدا. ئەم هەوڵە گەورەیە بەبێ بونی هیچ هێزێکی ئەمریکی لەسەر زەوی لە غەززە ئەنجام دەدرێت".
براد كوپەر باسی لەوەشكرد، فەرماندەی فەرماندەیی ئەمریكا کار لەسەر هەماهەنگیکردنی چالاکییەکان دەکات بۆ پشتگیریکردنی قۆناغی سەقامگیری دوای شەڕ.
ئەوە لەكاتێكدایە دوێنێ هەینی، تۆڕی سی ئێن ئێن لەسەر زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە کە هێزەکانی ئەمریکا گەشتونەتە ئیسرائیل، وەک بەشێک لە هەوڵەکانی دامەزراندنی ناوەندێکی هەماهەنگی مەدەنی-سەربازی بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی رێککەوتنی راگرتنی شەڕ، بەڵام رەوانەی غەززە ناکرێن.
تۆڕی ئەمریکییەکە لەسەر زاری بەرپرسەکەوە گواستیەوە کە هێزەکان "هەوڵەکانی هێنانەدی حوکمڕانی مەدەنی لە کەرتی غەززە" چاودێری دەکەن، و ناوەندی هەماهەنگییەکە لەلایەن چەند لایەنێکەوە بەکاردەهێنرێت لەوانە وڵاتانی دیکە و رێکخراوە ناحکومییەکان و هاوبەشەکانی کەرتی تایبەت "بۆ رێگریکردن لە دروستبونی پشێوی کە دەکرێت ببێتە هۆی کێشە"

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه