Kurdistan Press - ترەمپ و پووتین بریاری کۆتایی دەدەن ترەمپ و پووتین بریاری کۆتایی دەدەن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ترەمپ و پووتین بریاری کۆتایی دەدەن

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی ئەمڕۆ پێنجشەممەی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین سەرۆكی رووسیا بە نموونەیی وەسف كرد سەبارەت بە هەوڵەكان بۆ راگرتنی شەڕی ئۆكڕاینا، جەختیشی كردەوە كە لە ئایندەیەكی نزیكدا بەیەكەوە كۆدەبنەوە.

ترەمپ دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی لەگەڵ پووتین، لە پۆستێكی تۆڕی كۆمەڵایەتی (ترووس سۆشیاڵ) رایگەیاند: سەرۆكی رووسیا پیرۆزبایی لێ كردم بەرامبەر دەستكەوتە مێژووییەكەمان سەبارەت بە كۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە و هێنانەكایەی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 

راشیگەیاند: بەدڵنیاییەوە كۆتاییهێنانی شەڕی غەززە، كاریگەری گەورەی دەبێت لە هەوڵەكان بۆ راگرتنی شەڕ نێوان ڕووسیا و ئۆكڕاینا.

بەگوێرەی پۆستەكەی تۆڕی كۆمەڵایەتی (ترووس سۆشیاڵ)، هەردوو سەرۆك لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا باسیان لە پێشخستنی پەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوان رووسیا و ئەمەریكایان كردووە لە دوای كۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆكڕاینا.

هەروەها رێككەتوون لەسەر ئەوەی هەفتەی داهاتوو شاندی باڵای هەردوو وڵات كۆبوونەوەی گرنگ ئەنجام بدەن، دواتریش وادەی دیداری لووتكە و كۆبوونەوەی نێوان ترەمپ و پوویتن دیاری بكەن.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشداوە كە كۆبوونەوەی داهاتووی لەگەڵ پووتین لە شاری بۆداپێستی پایتەختی هەنگاریا دەبێت و تەوەری سەرەكی باسەكەیان كۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆكڕاینا دەبێت.

بڕیاریشە سبەی هەینی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆشكی سپی لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراینا كۆببێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی پووتین و دوایین هەوڵەكان بۆ راگرتنی شەڕ تاوتوێ بكەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه