تۆم فلێچەر، یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی ئه‌مرۆ شەممە لە سەردانێکیدا بۆ غەززە جەختی لەوە کردەوە کە گەیاندنی یارمەتیی مرۆیی بەپەلە بۆ غه‌ززه کە بەهۆی دوو ساڵ شەڕەوە وێران بووە ئەرکێکی مرۆیی له‌پێشینه‌مانه.
ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، کاربەدەستانی ئیسرائیل ئه‌مرۆ شەممە رایانگەیاند کە پاشماوەی بارمته‌یه‌كیان دەستنیشان کردووە کە لە غەززە ده‌ست به‌سه‌ركرا بوو و دوێنێ راده‌ستی ئیسرائیل كرایه‌وه.
تۆم فلێچەر لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ كه‌رتی باكووری غەززە گوتی کە رادەی وێرانکارییەکانی به‌چاوی خۆی بینیوە، لە گەڕەکی شێخ رەدوان و بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوتووە "حەوت هەشت مانگ لەمەوبەر هاتمه ئێرە، زۆربەی ئەم باڵه‌خانانه هێشتا وەستا بوون، ئێستا بەتەواوی ترسناکە کە ببینیت بەشێکی زۆری شارەکە ته‌خت بووه بۆ زەوییەکی وێران".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا پلانێکی گەورەی 60 ڕۆژەیان هەیە بۆ زیادکردنی پێداویستی خۆراک و دابەشکردنی یەک ملیۆن ژەمی خواردن لە ڕۆژێکدا و دەستکردن بە ئاوەدانکردنەوەی کەرتی تەندروستی و دانانی خێمەی زستانە و گەڕانەوەی سەدان هەزار منداڵ بۆ قوتابخانە.
تۆم فلێچەر ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی (OCHA) ئەرکێکی گەورەی مرۆیی لە پێشە و ده‌بێت قه‌ره‌بووی ماددی و مه‌عنه‌وی خه‌ڵكی غه‌ززه بكه‌ینه‌وه و ئازاره‌كانیان سارێژ بكه‌ین .
وەڵام بدەوه