دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا، ئەمڕۆ هەینی ئەحمەد شەرعی سەرۆكی سووریای بە "پیاوێكی بەهێز" وەسف كرد و دووپاتی كردەوە كە بەم زووانە چاوی پێ دەكەوێت.
ترەمپ لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، "شەرع كارێكی زۆر باش ئەنجام دەدات." هەروەها ڕوونی كردەوە، "ناوچەكە سەختە و ئەو پیاوێكی بەهێزە، بەڵام من زۆر بە باشی لەگەڵیدا گونجاوم. پێشكەوتنێكی زۆر لەگەڵ سووریا بەدی هاتووە، بابەتێكی قورسە، بەڵام پێشڤەچوونێكی گەورە تۆمار كراوە."
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا كە هەڵگرتنی سزاكان لەسەر داوای توركیا، ئیسرائیل و ژمارەیەك وڵاتی جیاواز بووە و گوتی، ئێمە سزاكانمان هەڵگرت بۆ ئەوەی دەرفەتێكیان پێ بدەین و بە ڕاشكاویی، ئێرانیش داوای هەڵگرتنی سزاكانی كردووە.
لە كۆتاییدا ترەمپ گوتیشی، ئێران ڕووبەڕووی سزای تووندی ئەمەریكا بووەتەوە و ئەمەش وای لێ كردووە زۆر قورس بێت ئەوەی دەیەوێت ئەنجامی بدات. من كراوەم بۆ گوێگرتن لە داواكەیان و دەبینین چی ڕوو دەدات، بەڵام من بۆ ئەو ئەگەرە كراوە دەبم.


وەڵام بدەوه