تاقیگه‌ی (ساندیا)ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كرده‌وه كه فڕۆكه‌یه‌كی خۆكوژ له جۆری ئێف 35، چه‌ند بۆمبێكی ئه‌تۆمی له جۆری بی 61-12 له گۆڕه‌پانی تونوبا كه گۆڕه‌پانێكه بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كه نوێكان له نیفادا تاقی كرده‌وه.
ئاشكرا كراوه كه ماوه‌ی خزمه‌تگوزاریی بۆمبه‌كانی بی 61-12 بۆ ماوه‌ی 20 ساڵی تر له ساڵی 2024ـه‌وه درێژ كرایه‌وه.
دوناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌مه‌ریكا به‌نیازه چه‌كی ئه‌تۆمی تاقی بكاته‌وه، هه‌ر وه‌ك چۆن وڵاتی تر هه‌یه تاقی ده‌كاته‌وه، به‌ڵام زانیاریی زیاتری نه‌خستووه‌ته ڕوو.
(سی ئێن ئێن) بڵاوی كرده‌وه كه بڕیاره به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی كۆشكی سپی بكه‌ن بۆ هه‌ڵگرتنی بیرۆكه‌ی تره‌مپ سه‌باره‌ت به ڕێككاره‌كانی بۆ تاقیكردنه‌وه چه‌كی ئه‌تۆمی.
لای خۆشیه‌وه، سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاشكرای كردووه، رووسیاش ده‌ست ده‌كاته‌وه به تاقیكردنه‌ویه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی، له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نێك ده‌ست به‌و پرۆسه‌یه بكاته‌وه.


وەڵام بدەوه