دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند، به دوورى نازانێ وڵاته‌كه‌ى شه‌ڕێك له‌گه‌ڵ ڤه‌نزوێلا بكات، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕ به كراوه‌یى ده‌هێڵێته‌وه.
ئاژانسى رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى كانوونى یه‌كه‌م لێدوانێكى دۆناڵد تره‌مپى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ده‌ڵێ، "به دوورى نازانم شه‌ڕێك له‌گه‌ڵ ڤه‌نزوێلا بكه‌ین". بۆیه ئه‌گه‌رى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕێك له‌گه‌ڵ ڤه‌نزوێلا له‌لایه‌ى ئه‌مه‌ریكا به كراوه‌یى ده‌مێنێته‌وه.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌مه‌ریكا ده‌ستى به‌سه‌ر كه‌شتیه‌كى نه‌وتى گرت له كه‌ناره‌كانى ڤه‌نزویلا، ئه‌مڕۆیش دۆناڵد تره‌مپ دووپاتى ده‌كاته‌وه ئۆپراسۆنى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى كه‌شتییه نه‌وتییه‌كان له كه‌ناره ئاوییه‌كانى ڤه‌نزوێلا به‌رده‌وام ده‌بێت.


وەڵام بدەوه