ئهمڕۆ یەکشەممە كۆشكی کرێملین رەتیکردەوە ئامادەکاری بۆ دانوستانی سێ قۆڵی نێوان ئۆکراینا، رووسیا و ئەمریکا بکات، لە کاتێکدا لە ڕۆژی هەینیەوە گفتوگۆی جیاواز لە میامی سەبارەت بە یەکلاکردنەوەی ململانێی نێوان کیێڤ و مۆسکۆ بەڕێوەدەچێت.
رۆژی شەممەی ڕابردوو ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند، واشنتۆن پێشنیاری یەکەم دانوستانی راستەوخۆی لە ماوەی شەش مانگدا لەنێوان ئۆکراینا و ڕووسیا کردووە، لەکاتێکدا دیپلۆماتکاران روویان لە میامی کردووه بۆ خولێکی نوێی دانوستان.
بەڵام زێلینسكی گومانی خۆی دەربڕی لەوەی ئەم جۆرە گوتووێژانە بەرەوپێشچوون بهخۆیهوه ببینێت.
هاوكات ئاژانسەکانی هەواڵی رووسیا لە مۆسکۆ ، ئهمڕۆ یەکشەممە لە زاری یوری ئوشاکۆڤ، ڕاوێژکاری دیپلۆماسی سەرۆکایەتی کۆماری رووسیا بڵاویانکردووهتهوه، "تا ئێستا کەس بە جددی قسەی لەسەر ئەم دەستپێشخەرییە نەکردووە و ئەوەندەی من بزانم ئامادەکاریی بۆ نهكراوه."
دوای ئەوەی پێشنیاری ئەمریکا بۆ دانوستانی سێ قۆڵی ئاشکرا بوو، زێلێنسکی ڕۆژی شەممە بە رۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، ئامادهن بۆ كۆبوونهوهی سێ قۆڵی بهو مهرجهی هاوپهیمانه ئهوروپییهكانیشیان ئاماده بن .


وەڵام بدەوه