Kurdistan Press - ترەمپ هەڵەی عێراق دووبارەناکەینەوە ترەمپ هەڵەی عێراق دووبارەناکەینەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ترەمپ هەڵەی عێراق دووبارەناکەینەوە

شەممەی رابردوو هێزە تایبەتەكانی ئەمەریكا لە ئۆپراسیۆنێكی سەربازیدا نیكۆلاس مادۆرۆ سەرۆكی ڤەنزوێلا و هاوسەرەكەیان گرت و ئەوانیان بردە ئەمەریكا بۆ دادگاییكردن بە چەند تۆمەتێك لە سەروویانەوەی رەوانەكردنی مادەی هۆشبەر بۆ ئەمەریكا، دوای ئەوە ترەمپ باسی نەوتی ڤەنزوێلای كرد، ئەمڕۆ دووپاتی كردەوە كە دەبوایە دەست بەسەر نەوتی عێراقدا بگرن و ئێستە ئەوە لەگەڵ ڤەنزوێلا دەكەن.

ئەمڕۆ سێشەم دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە پێوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ تۆڕی "ئێم ئێس ئێن بی سی"، خۆشحاڵیی خۆی بۆ گرتنی سەرۆكی ڤەنزوێلا دەربڕی، دووپاتی كردەوە كە وڵاتەكەی دامەزراوە نەوتییە وێرانبووەكانی ڤەنزوێلا بنیات دەنێتەوە، بەڵام ئەوجارە دەست بەسەر نەوتەكەدا دەگرێت. 

ترەمپ باسی ئەوەی كرد كە لە 2016 رای گەیاند كە دەبوایە ئەمەریكا دەست بەسەر نەوتی عێراقدا بگرێت، ئەوكات قسەكانی مشتومڕی زۆریان دروست كرد، جارێكی تر دووپاتی كردەوە كە دەبوایە دەستیان بەسەر نەوتی عێراقدا بگرتایە، ئاماژەی كرد، جیاوازی لە نێوان ئەوەی ئیدارەی ئەمەریكا لە عێراق ئەنجامی دا و ئەوەشی لە ڤەنزوێلا دەیكات ئەوەیە كە ئەوجارە ئەمەریكا دەست بەسەر نەوتی ئەو وڵاتەدا دەگرێت.

دوێنێ بیت هیگسیس وەزیری جەنگی ئەمەریكا رای گەیاند كە دەستوەردانی ئەوجارەی وڵاتەكەی لە ڤەنزوێلا و گرتنی نیكۆلاس مادۆرۆی سەرۆكەكەی بەتەواوەتی پێچەوانەی داگیركردنی عێراق بوو، روونی كردەوە كە كەرتی نەوتی ئەو وڵاتە چاك دەكرێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه