لە کۆنگرێس و ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا، هەوڵی دەرکردنی (یاسای پاراستنی کورد) کەوتە گەڕ. لینزی گراهام گەورە سیناتۆری ئەمریکی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیوویوتی:
“بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێری تێکچوونی بارودۆخی سووریا دەکەم. کورد لەلایەن حکومەتە نوێیەکەی سووریاوە کە لەگەڵ تورکیای هاوپەیمانی لەژێر هەڕەشەدان.
پشتگوێخستنی کورد کە هاوپەیمانی سەرەکی بوون لە تێکشکاندنی خەلافەتی داعش، کارەسات دەبێت بۆ ناوبانگ و بەرژەوەندییەکانی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا. هەر بۆیە، ئەم هەفتەیە پڕۆژەیاسایەک پێشکەش دەکەم کە ئامانج لێی سەپاندنی سزای توندی پەکخەرە بەسەر هەر حکومەت یان گروپێکدا کە دەست بکات بە کردەوەی دوژمنکارانە دژی کورد. بڕوام وایە "یاسای پاراستنی کورد" پشتگیرییەکی بەهێزی هەردوو پارتەکە بەدەست دەهێنێت و دەبێتە یاسایەکی بەهێز بۆ ئەوەی کاریگەر بێت.چاوەڕوان بن.”


وەڵام بدەوه