Kurdistan Press - ترەمپ قسەی کۆتایی کرد ترەمپ قسەی کۆتایی کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ترەمپ قسەی کۆتایی کرد

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی توند ئاراستەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات و ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر تاران نەگاتە ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ واشنتن، ئەوا چارەنووسی ئێران وەک ڤەنزوێلای لێدێت، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ بوونی ناکۆکییەکی قووڵ لەسەر ئەجێندای دانوستانە بڕیارلێدراوەکانی سوڵتاننشینی عومان.

بەپێی ڕاپۆرتە هەواڵییەکان، ترەمپ ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەگەر ئێران نەچێتە ژێر باری داواکارییەکانی ئەمریکا، ڕووبەڕووی هەمان ئەو فشار و داڕمانە دەبێتەوە کە ڤەنزوێلا پێیدا تێپەڕی. ئەم هۆشدارییە لە کاتێکدایە کە واشنتن 4 مەرجی سەرەکی بۆ هەر ڕێککەوتنێک داناوە، کە بریتین لە: کۆتاییهێنان بە بەرنامەی ئەتۆمی، ڕاگرتنی پڕۆژەی مووشەکی بالیستی، بڕینی هاوکاری گروپە بریکارەکانی لە ناوچەکە و گۆڕینی شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ خۆپیشاندەرانی ناوخۆ.

لەلایەکی دیکەوە، ئاژانسی "ڕۆیتەرز" لە زاری چەند بەرپرسێکی ناوچەکەوە بڵاویکردەوە، ئێران هێشتا پێداگری دەکات کە دانوستانەکان تەنها لە چوارچێوەی مەلەفی ئەتۆمیدا بن، بەڵام ئیدارەی ترەمپ سوورە لەسەر ئەوەی هەموو دۆسیە ناکۆکەکان پێکەوە تاوتوێ بکرێن. ئەم جیاوازییە گەورەیە لە نێوان تێڕوانینی هەردوولادا، ئەرکی دیپلۆماتکارانی لە عومان ئاڵۆز کردووە.

چاودێرانی سیاسی و میدیا ئیسرائیلییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە ترەمپ لە ڕێگەی ئەم دانوستانانەوە دەیەوێت شەرعییەتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بۆ هەر هەنگاوێکی داهاتوو کۆبکاتەوە. کۆشکی سپیش دووپاتی کردووەتەوە کە هەرچەندە دیپلۆماسی لە پێشینەیە، بەڵام بژاردەی سەربازی وەک کارتێکی فشار لەسەر مێزی سەرۆکی ئەمریکا دەمێنێتەوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ تاران لە ئەگەری شکستهێنانی گفتوگۆکان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه