Kurdistan Press - کۆبوونەوەی یەکلاکەرەوە دەکرێت کۆبوونەوەی یەکلاکەرەوە دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کۆبوونەوەی یەکلاکەرەوە دەکرێت

گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی سویسرا بە ئاژانسی "فرانس پرێس"ی راگەیاند، سویسرا زیاتر لە هەر كاتێكی تر ئامادەیە بۆ پێشكەشكردنی ئاسانكاری بۆ بەڕێوەچوونی دانوستانەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران، بۆیە بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە جنێڤ، عومان مێوانداریی دانوستانەكانی هەردوولا بكات، بەڵام كاتەكەی دیاری نەكرد، دووپاتی كردەوە كە وڵاتەكەی پاڵپشتی و پێشوازی لە دانوستانەكان دەكات. ئەمە و ئاژانسی "رۆیتەرز"ی ئەمەریكی بڵاوی كردەوە كە ئێران و ئەمەریكا بە نیازن گەڕێكی نوێی دانوستانەكانیان سێشەمی داهاتوو لە جنێڤ ساز بكەن، شاندی ئەمەریكا لە ستیڤ ویتكۆف نێردراوی تایبەتی كۆشكی سپی و گارید كۆشنەر زاوا و راوێژكاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا پێك دێت و ناراستەوخۆ لەگەڵ شاندی ئێران دەست بە دانوستان دەكەن، ئەوەش بە ناوەندگیریی سوڵتاننشینی عومان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا