چەند هەفتەیەکی کەم ماوە بۆ لێدان لە ئێران.
لیندزی گراهام، سیناتۆری دیاری كۆمارییەكان ئاشکرای دەكات: بڕیاری لەبارەی ئێران دراوە، دەشڵێت: ئەم هەموو کەشتیانە لەبەر ئەوە نەهاتوون کەش و هەوا لەم کاتەی ساڵدا خۆشە.
گراهام، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ كەناڵی "سکای نیوز عەرەبی" جەخیكرد لەوەی ،پێویستیان بە کردەوەی سەربازی هەیە دژی ئێران.
ئاماژەی بەوەشدا: پڕۆژەیەکی هاوبەشی ئەمریکاو ئیسرائیل بۆ یارمەتیدانی لاوازکردنی توانای ئێران لە کوشتنی گەلی خۆی (وەك ئاماژەیەك بە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە) هەواڵێکی پێشوازی لێکراو دەبێت.
وتیشی:گۆڕانی راستەقینە بەبێ قوربانیدان نابێت، ئەوەیە ئێمە دەیکەین، بە شێوەیەک لە شێوەكان دۆخەکە دەگۆڕین، هاوکارییەكان بەڕێوەن و دەبێتە واقیع بۆ گەلی ئێران.
گراهام راشیگەیاند: توانای سەربازی لە ئێستادا ئامادە دەكرێت، خاڵی وەرچەرخان چەند هەفتەیەکی ماوە نەک چەند مانگێک، هەر بۆیە من لێرەم.


وەڵام بدەوه