سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ڕایگەیاند، كە لە 10 ڕۆژی داهاتوودا بڕیار لەسەر جەنگ یان ڕێككەوتن لەگەڵ ئێران دەدەن و جەختی لەوەش كردەوە، كە ڕێگەنادەن ئێران چەكی ئەتۆمی هەبێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە دەستپێكی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاشتی لە واشنتۆن لەبارەی ئێرانەوە ڕایگەیاند: "10 ڕۆژی دیكە بڕیار لەسەر جەنگ یان ڕێككەوتن لەگەڵ ئێران دەدەین."
ئاشكراشی كرد، كە مانگی چواری ئەمساڵ سەردانی چین دەكات و ڕوونیشی دەكاتەوە، كە لە سەردانی پێشووی بۆ چین، "سەرۆک شی، پێشوازییەكی گەرمی لێ كردووم."
دۆناڵد ترەمپ، جەختیشی لەوەش كردەوە، كە ڕێگەنادەن ئێران چەكی ئەتۆمی هەبێت و گوتیشی: "ئاشتی زۆر قورسە، بەڵام دەیچەسپێنین."
ڕوونیشی كردەوە، كە ڕێككەوتن لەگەڵ ئێران ئاسان نییە، بەڵام هەوڵی بۆ دەدەن و بۆ ئەو مەبەستەش لە 10 ڕۆژی داهاتوودا، لەسەر جەنگ یان ڕێككەوتن لەگەڵ ئێران بڕیار دەدەن.


وەڵام بدەوه