Kurdistan Press - سوپای ئەمەریکا چاوەڕێی فەرمانی ترەمپن سوپای ئەمەریکا چاوەڕێی فەرمانی ترەمپن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سوپای ئەمەریکا چاوەڕێی فەرمانی ترەمپن

ماڵپەڕێكی ئەمەریكی بڵاوی كردووەتەوە، بەرپرسانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی وڵاتەكەیان راگەیاندووە، هێزە سەربازییەكان بە تەواوی بۆ هێرشەكەی سەر ئێران ئامادەن.

ئەمڕۆ هەینی 20ی شوبات، ماڵپەڕی سی بی ئێسی ئەمەریكی دەڵێ‌، "بەرپرسانی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا بە سەرۆك ترەمپیان راگەیاندووە هێزە سەربازییەكان ئامادەن بۆ جێبەجێكردنی هێرشەكەی سەر ئێران كەى بكرێت".

ماڵپەڕە ئەمەریكیەكە باس لەوە دەكات لەوانەیە هێرشەكە سبەی "شەموو" بێت كەچی چەند سەرچاوەیەكی تری دیپلۆماسی پێشبینی دەكەن، ماوەكە كەمتریش بێت هەرچەندە دووپاتی ئەوەیش دەكرێتەوە كە هێشتا دۆناڵد ترەمپ بڕیاری ئەنجامدانی هێرشەكەی  نەداوە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه