وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا داوا له ئه‌ڵمانییه‌كان ده‌كات ئێران به هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شت بۆ ئێران نه‌كه‌ن و ئه‌وه‌ى له ئێرانیشه ده‌ستبه‌جێ ئێران جێبهێڵن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20ى شوبات وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا له راگه‌ینراوێكدا داوا له ئه‌ڵمانیییه‌كان ده‌كات به هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شت بۆ ئێران نه‌كه‌ن و ئه‌و هاووڵاتیانه كه له ئێرانیشن ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ ئه‌و وڵاته جێبهێڵن.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا بارودۆخى ته‌ناهى ئێران به "زۆر ناسه‌قامگیر" وه‌سف ده‌كات و ده‌شڵێ، "مه‌ترسى داخستنى ئاسمانى ئیپَران هه‌یه". داوایش له ئه‌ڵمانییه‌كان ده‌كات له‌لاى شانده دیپلۆماسییه‌كان زانیارى خۆیان تۆمار بكه‌ن.
میدیاى ئه‌مه‌ریكى باس له‌وه ده‌كات ساتى لێدانى زه‌برێكى سه‌ربازى له ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه نزیك بووه‌ته‌وه. بۆیه چه‌ندان وڵات داوایان له هاووڵاتیانى خۆیان كردووه، له ئێران بچنه ده‌ره‌وه.


وەڵام بدەوه