دادگاى باڵاى ئه‌مه‌ریكا یاساى تاریفه‌ى گومركى كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر هاورده‌ى هه‌ندێك وڵاتى سه‌پاندووه، به "نایاسایى" داده‌نێت و ده‌ڵێ، "كۆنگرێس ده‌سه‌ڵاتى له‌م جۆره‌ى به سه‌رۆك نه‌داوه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20ى شوبات دادگاى باڵاى ئه‌مه‌ریكا بڕیارى له‌سه‌ر یاساى تاریفه‌ى گومركى دۆناڵد تره‌مپ دا و دووپاتى كرده‌وه ئه‌و یاسایه هیچ بنه‌مایه‌كى یاسایی نییه و ناكه‌وێته چوارچێوه‌ى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى به سه‌رۆك به‌خشراوه.
له بڕیاره‌كه‌ى دادگاى باڵاى ئه‌مه‌ریكا هاتووه، "سه‌پاندنى تاریفه‌ى گومرگى فراوان له‌سه‌ر هاورده‌ى هه‌ندێك وڵات پشت به لێكدانه‌وه‌یه‌كى فراوانى ده‌سه‌ڵاتى بارى له‌ناكاوى بازرگانى ده‌به‌ستێت، ئه‌مه‌یش به‌لاى دادگاوه پێشێلكارییه بۆ ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن كه له لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه دیارى كراوه".
دادگاى باڵاى ئه‌مه‌ریكا دووپاتى ده‌كاته‌وه رێكخستنى بازرگانى ده‌ره‌وه و سه‌پاندنى باجى گومرگى ده‌كه‌وێته سنوورى ده‌سه‌ڵاتى یاسادانانه‌وه، له‌م بابه‌ته‌یش كۆنگرێس به روونى ده‌سه‌ڵاتى به سه‌رۆك نه‌داوه.
له نیسانى ساڵى رابردوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا به رێژه‌یه‌كى زۆر باجى به‌سه‌ر هاورده‌ى چه‌ندان وڵاتى جیهان سه‌پاند.


وەڵام بدەوه