Kurdistan Press - ترەمپ بریاریدا ترەمپ بریاریدا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ترەمپ بریاریدا

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەشێوەیەکی نائاسایی بڕیاریدا پشووی کۆتایی ئەم هەفتەیە واتە رۆژانی (شەممە و یەکشەممە) هەڵبوەشێنێتەوە و لە کۆشکی سپی بمێنێتەوە.

کەناڵی (سکای نیوز) بڵاوی کردووەتەوە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، بە شێوەیەکی نائاسایی، بۆ کۆتایی هەفتە نەچووەتە هاوینەهەواری مار ئا لاگۆی خۆی لە فلۆریدا و لە کۆشکی سپی دەمێنێتەوە.

ئاماژە بەوەش دراوە کە بەپێی خشتەی بەرنامەی سەرۆکی ئەمەریکا لە دوای گەیشتنی بۆ کۆشکی سپی چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات وەک ئەوەی ڕۆژێکی دەوامی ئاسایی بێت لە ڕۆژانی 21 و 22ی ئەم مانگە کە دەکەوێتە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەگەری وەشاندنی گورزی سەربازی بۆ سەر ئێران تا دێت زیاتر دەبێت و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا بە فەرمانی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ، هێزە دەریایی و ئاسمانییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیاند بە لووتكە، دوای گەیشتنی گەورەترین هەڵگری فڕۆکەی جیهان بۆ دەریای ناوەڕاست و زیادبوونی ژمارەی کەشتییە جەنگییەکان بۆ 17 دانە، ناوچەکە دەخاتە سەر لێواری پەرەسەندنێکی سەربازیی گەورە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه