ماڵپەڕی "ئەکسیۆس" بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکا هۆشداریی داوەتە دۆناڵد ترەمپ و بەرپرسانی باڵا کە هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران مەترسیی گەورەی لێ دەکەوێتەوە، لەوانە تێوەگلان لە جەنگێکی درێژخایەن و زیادبوونی کوژراو و برینداری هێزەکانی ئەمریکا.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، لەناو ئاستە باڵاکانی ئیدارەی ترەمپدا لەسەر شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ تاران ناکۆکی هەیە؛ هەندێک لە ڕاوێژکاران جەخت لەسەر وریایی دەکەنەوە، بەڵام سەرچاوەکان دەڵێن خودی ترەمپ مەیلی بۆ بژاردەی هێرشکردن هەیە.
لە بەرامبەردا، جارێد کۆشنەر و ستیڤ ویتکۆف داوایان لە ترەمپ کردووە دەست بپارێزێت و دەرفەتی زیاتر بە دیپلۆماسی بدات.
ئەکسیۆس ئاماژەی بەوەش کردووە کە سەرۆکی ئەرکانی سوپا لە کۆبوونەوەکاندا تێڕوانینێکی وریایانەی هەبووە، بەڵام ڕایگەیاندووە ئەگەر سەرۆک بڕیاری کۆتایی بدات، ئەوا جێبەجێی دەکەن.
هاوکات سیناتۆر لیندسی گراهام یەکێکە لە لایەنگرانی هێرشی سەربازی، و بنیامین ناتانیاهۆش نیگەرانە لە هەر پاشەکشەیەکی ئەگەریی واشنتۆن، بەڵام تا ئێستا بڕیاری کۆتایی بۆ هێرشکردن نەدراوە.


وەڵام بدەوه