Kurdistan Press - لێدوانی نوێی ترەمپ لێدوانی نوێی ترەمپ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لێدوانی نوێی ترەمپ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا ئاشکرای کرد، ئێرانییەکان خۆیان پێوەندییان پێوە کردووە و خوازیاری ڕێککەوتنن. دووپاتیشی کردەوە، ڕێگە نادەن ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، بەڵام ئەگەر ڕێککەوتن بکرێت، ئێران دەتوانێت وەک وڵاتێکی بەهێز خۆی بنیات بنێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەم، 23ی ئادار، ترەمپ رای گەیاند، ستیڤن ویتکۆف و جارید کۆشنەر، لە گفتوگۆدان لەگەڵ لایەنی ئێرانی. گوتیشی، "تەواوی ژیانم ڕێککەوتن بووە و پێموایە ڕێککەوتنێکی تریش لەگەڵ ئێران ڕوو دەدەدات، چونکە ئەوان خۆیان پێوەندییان کردووە".
زیاتر گوتی، ئیسرائیل بەم ڕێککەوتنە دڵخۆش دەبێت و دەبێتە سەرەتایەکی باش بۆ ناوچەکە بەڵام ناتوانم گەرەنتی رێککەوتنی ٪100 بدەم لەگەڵ ئێران.
سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەى دا، نابێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و ئێمە مادە پیتێنراوەکەی ئێرانمان دەوێت. باسی لەوەیش کرد کە ئەگەر ڕێککەوتن بکرێت، دەسکەوتنی یۆرانیۆمی پیتێنراو ئاسان دەبێت و ئێران دەتوانێت ئابووریی خۆی ببوژێنێتەوە، هەروەها دووپاتی لە گرنگیی بەرهەمهێنانی زۆرترین بڕی نەوت کردەوە.
لەبارەی رابەڕی باڵای ئێستەی ئێران موجتەبا خامنەیی، ترەمپ گوتی، "هیچ زانیارییەکمان لەبارەیەوە نییە و نازانم لە ژیاندایە یان نا، بەڵام نامەوێت بکوژرێت". لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد، کە ئێران بۆ ماوەی 47 ساڵە وەک هەڕەشە لە ناوچەکەدا ماوەتەوە و هیچ وڵاتێکیش لە دنیادا نییە لەسەر ئەم ڕایە دژایەتیم بکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا