سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوە كرد، توانا مووشەكی و درۆنییەكانی ئێرانیان بە شێوەیەكی بێوێنە سڕیوەتەوە و ئێستا ئاسمانی ئێران بە تەواوی لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانیاندایە. ڕاشیگەیاند: هاوپەیمانی ناتۆ هیچ ڕۆڵێكی لەم جەنگەدا نییە و هاوشێوەی "پڵنگی كارتۆنی"ییە. ئەو وڵاتانە لە ترسی تێوەگلان نەیانویست هاوكاریی واشنتن بكەن.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، ترەمپ بانگەشەی ئەوەی كرد: من لە ئێران ناپاڕیمەوە بەڵكو ئێستا بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن لێمان دەپاڕێنەوە"، بەڵام هۆشداریی دا ئەگەر تاران دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەكەی نەبێت، دەبنە "خراپترین مۆتەكە" بۆیان.


وەڵام بدەوه